زانایەکی کورد هیوایەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی یەکێک لە ترسناکترین و قورسترین نەخۆشییەکانی مرۆڤایەتی دەهێنێتە ئاراوە.
دکتۆر ئارەزوو جەهانی ئەسڵ، مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی ئۆتاوا و یەکێک لە توێژەرە دیارەکانی کەنەدا، توانیویەتی لە ڕێگەی توێژینەوە پێشکەوتووەکانیەوە سنوورە دێرینەکانی زانستی دەمارنناسی و شێرپەنجە ببڕێت و ئامانجی سەرەکی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی «گلیۆبلاستۆما»یە، کە سەختترین جۆری شێرپەنجەی مێشکە لە پێگەیشتوواندا.
بەڵام دکتۆر ئارەزوو و
تیمی لێکۆڵینەوەکەی لە پەیمانگای پزیشکی نەخۆشخانەی ئۆتاوا، توانیویانە لە ڕێگەی تیشکخستنە
سەر وردەکارییە مۆلیکیولییەکانەوە دەروازەیەکی نوێ بکەنەوە. ئەوان سەرنجیان خستووەتە
سەر ڕۆڵی مەترسیداری پڕۆتینێکی تایبەت بە ناوی (ئۆسمر) کە وەک بزوێنەرێکی سەرەکی لەپشت
گەشەکردنی خێرای خانە شێرپەنەییەکان و خۆپاراستنیان لە چارەسەرە باوەکان کار دەکات.
لە نوێترین قۆناغی توێژینەوەکانیشاندا،
ئەم تیمە زانستییە لە رێگەی بەکارهێنانی چەند دەرمان و رێکارێکی پزیشکییەوە بەرگریی
خانە شێرپەنجەیییەکان دەشکێنن کە ئەمەش ڕێگری لە دووبارە گەشەکردنەوەی وەرەمەکە دەکات.
ئەم دۆزینەوە گەورەیە
نەک تەنها لە گۆڤارە ئاستبەرزە جیهانییەکاندا دەنگدانەوەی هەبووە، بەڵکو بووەتە
چرایەکی گەش و هەنگاوێکی گەورە بەرەو ڕزگارکردنی ژیانی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ئەم
حاڵەتە دژوارە دەبن.