سەردێڕ:

گۆڕانکاری لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی کرا

PM:02:13:19/08/2026

1792 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە هەرێم بەهۆی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە (دروودی خوای لەسەر بێت) کاتی تاقیکردنەوەکانی لە ٢٥ـی ئابەوە گۆڕی بۆ ٢٧ـی ئاب کۆتایی هەفتەی داهاتوو.


بەپێی نووسراوەکەی وزارەتی پەروەردەی هەرێم، تیایدا هاتووە، بە هۆی پشووی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) لە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نادریێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی حکومی و ناحکومیەکانی سیستەمی وەزارەتی پەروەردە بکەن بە سەرجەم بەشەکانی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) کە تاقیکردنەوەکان پاش پشووەکە بە هەمان ڕیزبەندی بەردەوام دەبێت بەم شێوەیە:

- سەرجەم بابەتەکانی تاقیکردنەوەی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ڕێکەوتی ٢٥ـی ئاب لە ڕۆژی پێنجشەشمە ڕێکەوتی ٢٧ـی ئاب ئەنجامدەدرێت.

- سەرجەم بابەتەکانی تاقیکردنەوەی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ڕێکەوتی ٢٧ـی ئابیش لە ڕۆژی یەکشەشمە ڕێکەوتی ٣٠ـی ئاب ئەنجامدەدرێت.













گەلەری