لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە پردێ، خاوەنکارگەیەکی بلۆک لەکاتی پاککردنەوەی ئامێری بڕینی بلۆک لە ناو کارگەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوویدا و هاووڵاتییەک لە ناو کارگەکەی خۆیدا گیانی لەدەست دا.
هاوڵاتییەکە ناوی (حاجی حەسەن محەمەد)ـە، دانیشتووی ناحیەی پردێیە و خاوەنکارگەیەکی بلۆکسازییە، لە کاتی پاککردنەوەی ئامێری بڕینی بلۆک لە ناو کارگەکەی خۆیدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
بەپێ زانیاریەکانی پۆلیسی پردێ، ڕووداوەکە لە کاتێک ڕوویداوە کە کوڕەکەی بەبێ ئاگاداری لە بوونی باوکی لەناو ئامێرەکەدا، دەستی بە کارپێکردنی ئامێرەکە کردووە، بەهۆی بەرکەوتنی سەری بە چەقۆی ئامێرەکە، حاجی حەسەن دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست داوە.