PM:12:19:19/08/2026
1212 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگه‌یاند، "عێراق بۆ ئێران یه‌كێك له‌وڵاته گرنگه‌كانى ناوچه‌كه‌یه".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی په‌رله‌مانى ئێران (پەرلەمان)، به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غداو دواى هاتنه‌خواره‌وه‌ى له‌فڕۆكه‌كه، ڕاسته‌وخۆ چوه ئه‌و شوێنه‌ى كه قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس-ى تێدا به‌ئامانجگیراو كوژران، له‌وێ دوو په‌یكه‌رى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه سه‌ربازییه ئێرانى و عێراقیه دانراون، سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش تاجه گوڵینه‌ى دانا.
قالیباف لەپه‌یامێكدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتى، "ئه‌م شوێنه‌ى تێیدا وه‌ستاوم و قسه ده‌كه‌م، ئێره ناوچه‌ى فه‌رمانده‌كانى سه‌ركه‌وتنه، عێراق وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە، سەردانەکەشمان بۆ عێراق بە مەبەستی تاووتوێکردنی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە بەبێ دەستوەردانی دەرەکیی".
وتیشى، "زیاتر لەجارێک جەختمکردوەتەوە کە وڵاتانی ئیسلامی لەناوچەکەدا پێویستیان بەهاوکاریی و پەیوەندیی قوڵ و بەردەوام هەیە، ئێران لەم پێناوەدا هەوڵدەدات، لەکاتی سەردانەکەمدا بۆ عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت کۆدەبمەوە".