PM:11:15:18/08/2026
1788 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی سوریا ڕایگەیاند کە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی مامۆستا بە مەبەستی وانەبێژی و خوێندنی زمانی کوردی کردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، "ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی داواكارییه‌كان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی مامۆستای وانه‌ی كوردی".
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا
هاتووه كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه میلاكیان له ناو وه‌زاره‌ته‌كه و یان ده‌ره‌وه‌ی
وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و ده‌رفه‌ت و توانا و بڕوانامه‌ی ته‌واویان هه‌یه، ده‌توانن
داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن".
هاوکات داوا له
خوازیارانیش كراوه كه به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكه‌یان، فۆڕمی په‌یوه‌ندیداری
ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سوریا پڕ بكه‌نه‌وه.