PM:10:32:18/08/2026
1908 جار خوێندراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی لە به‌غدا له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و جەختیان لە هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری عێراق کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
ئاماژه بەوەکراوە لە کۆبوونەوەکەدا، جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی
نێوان لایه‌نه‌كان، له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه سیاسی و ئابوورییه‌كان و
پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات كرایه‌وه.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتی له سه‌رخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان
بۆ دوورخسته‌وه‌ی وڵات له ململانێكان کردەوە و ڕایگەیاند، "ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه
له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان له‌م دۆخه‌دا هاوكاریی حكومه‌تی
عیراق بین تاوه‌كو پایه‌كانی ده‌وڵه‌تداریی به‌هێزبكه‌ین".