PM:09:19:18/08/2026
1732 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی حەوت چەکداری داواکراوی داعشی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری راگەیاند و ئاشکرای کرد کە دوای دەستگیرکردنیان، سەرجەمیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانییان حەوت چەکداری داعشی داواکراوی دادگاکانی عێراق بەماددەی(٤)ی تیرۆر کە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن
هەروەها لە راگەیەنەدراوەکەدا
ئاماژە بەوەکراوە، داواکراوان لە رابردوودا چەکداری گرووپی داعش بوون.
باس لەوەش کراوە،
ئەمڕۆ تیرۆریستان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کران، بەپێی تایبەتمەندی
شوێنی تاوان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە.