PM:08:40:18/08/2026
1420 جار خوێندراوەتەوە
مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی دۆخی شاره‌كه‌ی تاوتوێ كرد و داوایكرد رێكاره‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی هاوڵاتییان توندتر بكه‌ن و هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی حكومه‌تی بۆ پارێزگه‌ی سلێمانی دووپات كرده‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه كه بۆ به‌دواداچوونی رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و و ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی، ئێواره‌ی مه‌سرور بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌نجامدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، كه له په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مەسرور بارزانی له بارودۆخی سلێمانی پرسی و نیگه‌رانی خۆی له
كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه ده‌ربڕی و پارێزگار و به‌رپرسانی شاره‌كه‌ی ڕاسپارد،
كه ڕێكاره‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی هاوڵاتییان توندتر بكه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه
هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی حكومه‌تی بۆ پارێزگه‌ی سلێمانی دووپات كرده‌وه.
هاوكات مەسرور بارزانی هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای
بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه خواست كه به هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه بریندار بوون .