PM:08:11:18/08/2026
1400 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری ئیمارات ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەی دوو موشەكی بالیستیكی بینیوە كە لە ئێرانەوە بەرەو ئەو وڵاتە هەڵدراون و لەناو دەریادا كەوتوونەخوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئامادەیی خۆی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هەڕەشە و شتێك كە ئامانجی تێكدانی ئاسایشی وڵات بێت دەربڕی، هەروەها دەستەبەركردنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
داوا لە هەموو هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان دەکەن لە شوێنە ئارام و پارێزراوەکان بمێننەوە
و ئەگەر گوێیان لە هەر دەنگێکیش بوو، ئەوە دەنگی وەڵامدانەوەی هێرشەکانە.
ئاژانسی هەواڵی
تەسنیمیش بڵاوی کردەوە، "تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی جەبەل عەلی لە ئیمارات بیستراوە،
هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند دەنگی تەقینەوەکانی دووبەی بەهۆی
چالاکبوونی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە بووە".