سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لە نزیک باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە

PM:06:52:18/08/2026

1640 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، "ئاگرێکی گەورە لە شاری سلێمانی لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگا کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە بەهۆی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنی بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێرى ئێن ئار تى رایگەیاند، دواى کەمتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

هاوکات شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوەکەدا هیچ زیانیکی گیانی نەبووە و دەنگۆی ئەوەیشی ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بەتاڵکردنەوەی تانکەرێکی بەنزین ئاگرەکە کەوتووەتەوە و پاش کاتژمێرێک کۆنترۆڵ کراوە، دەشڵێت، دوو لیژنەیان پێکهێناوە لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و داوایشکرد لەسەر هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لەهەموو جۆرەکانى بەنزین بکرێت.














گەلەری