لەسەر هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى کچێکى تەمەن خوار ١٨ ساڵان، تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسى راپەڕینەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى راپەڕین بڵاوى کردەوە، ١٠ رۆژ لەمەوبەر دایک و کچێکى خوار ١٨ ساڵان، سەردانى نوسینگەى نەهێشتى خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیان کرد و سکاڵایا تۆمار کرد لەسەر کەسێک کە کە وێنە و ڤیدیۆى کچەکەى لابووە و هەستاوە بە هەڕەشەکردنى بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى کچەکە لە بەرامبەر پێدانى پارە.
پۆلیس دەشڵێت، دواى
کردنەوەى مەلەف و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەکە، شەوی رابردوو لەلایەن نوسینگەی
نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و بەهاوکاری تیمی ئایتی بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی راپەڕین و پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، تۆمەتبارەکە لە هەولێر دەستگیر
کرا.
تۆمەتبارەکە تەمەنى
١٦ ساڵە و دانیشتووى بەحرکەیە لە هەولێر، دوای ئەوەی لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی
ناوە بەتاوانەکەی کە هەستاوە بە هەڕەشەکردن لە کچکە بە بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی
کە پێشتر دەستی کەوتن و لەلای بوون.
پۆلیسى راپەڕین
ئاشکراى کردووە کە تۆمەتبار، بەپێى ماددەى ٢ـی یاساى قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی
ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە.