سەردێڕ:

عامری: شەرعییەتی چەک بەندە بە بەرژەوەندیی نیشتمانییەوە

PM:04:53:18/08/2026

1476 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی زمانی توند و وتاری گرژی سیاسی، هاوکات پێوەرێکی نوێی بۆ شەرعییەتی هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک لە وڵاتدا دیاری کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، هادی عامری، لە بەیاننامەیەکدا کە تایبەت بوو بە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، جەختی لەسەر پێویستیی هێورکردنەوەی کەشی گشتی کردەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کە شەرعییەتی چەک بە تەنیا لە بۆشاییدا دروست نابێت، بەڵکوو بەندە بە ئاستی پابەندبوون و وەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمانەوە.

​ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە هەر چەکێک شەرعییەتی ڕاستەقینەی خۆی لەوەوە وەردەگرێت کە تا چەند لە خزمەت پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندیی گشتیدایە.

هاوکات هۆشداری دا لەوەی پەنادان بۆ وتاری ئاڵۆزکار و گرژ، کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی وڵات دروست دەکات و پێویستە بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان لەسەرووی هەموو دەنگە ناکۆکەکانەوە دابنرێت.













گەلەری