دادگای تاوانەکانی دیمەشق سزای لەسێدارەدانی بۆ وەسیم ئەسەد، کوڕی مامی سەرۆکی پێشووی سوریا دەرکرد و بڕیاریدا دەست بەسەر تەواوی سەروەت و سامانەکەیدا بگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، لە دانیشتنێکی دادگای تاوانەکانی ژمارە چوار لە شاری دیمەشق، بڕیاری لەسێدارەدان بۆ وەسیم ئەسەد دەرچوو، دادگاکە تۆمەتی کوشتن، رفاندن و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی خستە پاڵ کوڕی مامی بەشار ئەسەد.
هاوکات دادگا
بڕیاریدا دەست بەسەر سەرجەم موڵکە گواستراوە و نەگواستراوەکانی وەسیم ئەسەددا
بگیرێت و بخرێنە خزمەت گەنجینەی گشتیی وڵاتەوە.
لە کاتی
بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکەدا، فەخرەدین عەریان، دادوەری دۆسیەکە ئاشکرای
کرد، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە وەسیم ئەسەد و گرووپە چەکدارییەکەی دەستیان
هەبووە لە کوشتنی هاوڵاتییانی ناوچەی غوتای رۆژهەڵات.
ئەمە لە
کاتێکدایە یەک هەفتە پێش ئێستا، هەمان دادگای تاوانەکان لە دیمەشق بڕیاری
لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد و سزادانی هەشت بەرپرسی دیکەی رژێمی پێشووی سوریا
دەرکرد.
وەسیم ئەسەد
یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی خانەوادەی ئەسەد و کوڕی مامی بەشار ئەسەدە و لە
سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١، وەسیم سەرپەرشتیی چەندین گرووپی
چەکداریی سەر بە رژێمی دەکرد.