سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو چەند قازانج دەکات لە فرۆشتنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری؟

PM:04:02:18/08/2026

1184 جار خوێندراوەتەوە

فرۆشتنەوەى قازانج بەناوى پاڵپشتى؛ ئێن ئاڕ تى قازانجى فرۆشتنى بەنزینى ٧٥٠ دینارى بۆ پاڵاوگەکانى پارتى و حکومەتى ماوە بەسەرچوو ئاشکرادەکات.


پاش فشارەکان لە بەغداوە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو، بڕى بەرهەمهێنانى بەنزینى ٧٥٠ دینارى لەرێگەى پاڵاوتنى ٥٠ هەزار بەرمیلەکەوە لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار لیترى رۆژانەوە بۆ سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەرزکردەوە.

بەپێی بەدواداچوونى ئێن ئاڕ تى، تێچووى بەرهەمهێنانى لیترێک بەنزین ٣٠٠ دینارە لەهەر لیترێک ٤٥٠ دینار قازانج دەکەن، کەواتە قازانجى رۆژانەى فرۆشتنى بەنزین لە ئێستاداملیارێک و ٥٧٥ ملیۆن دینارە و لە مانگێکدا دەکاتە٤٧ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار.

سەربارى ئەوە، پاڵاوگەکان و حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتە جگە لە قازانجی بەنزین، داهاتێکی زۆرى لەفرۆشتنەوەى نەوتی سپی و گازوایل و بەرهەمی دیکەی سوتەمەنی بە نرخى بازرگانى بەهاوڵاتیان دەستدەکەوێت، کە کەس نازانێت چی لێدەکرێت و لە چیدا خەرج دەکرێت.

هەرێم لە ٢٧/٩/٢٠٢٥ـەوە و بەپێی رێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا، رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت گلدەداتەوە بەناوى پێداویستى ناوخۆییەوە و تا ئێستا زیاتر لە ١٦ ملیۆن لیترى گلداوەتەوە، بەڵام نرخى بەنزین و سوتەمەنى لەبەغدا زۆر گرانترە، لەکاتێکدا بەغدا ئامادەیی دەربڕیوە ئەگەر ئەو بڕەى رادەستبکات بەنزینى ٤٥٠ دیناریی و سوتەمەنى بە نرخى هەرزان بۆ هەرێم دابین دەکات. بەڵام هەرێم رادەستکردنى رەتدەکاتەوە.













گەلەری