سەردێڕ:

ئەردۆغان پڕۆژەیاسای پڕۆسەی ئاشتیی واژۆ کرد و یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

PM:03:54:18/08/2026

1000 جار خوێندراوەتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پڕۆژەیاسای چوارچێوەی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی واژۆ کرد و بە بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی ڕەسمیدا، یاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بە فەرمی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، ، پڕۆسەکە بە ڕەچاوکردنی هەستیاریی تەواوی گەلەکەیان بەڕێوەچووە و بە هەمان نیازپاکی و وردبینییەوە بەردەوام دەبن لە بەڕێوەبردنی.

هاوکات، ئامانجی سەرەکیی ئەم یاسایە دانانی چوارچێوەیەکی یاساییە بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی ئارام بۆ وڵاتەکە، و ئەم یاسایە کە لە ١٢ مادە پێکهاتووە، لە ١٠ـی ئەم مانگەدا لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرابوو بۆ ئەوەی ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ چارەسەری سیاسی و کۆمەڵایەتی.













گەلەری