سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: کۆنترۆڵکردنی چەک پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگەوە بکرێت

PM:03:34:18/08/2026

856 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، کۆنترۆڵکردنی چەک پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە ئەنجامبدرێت و ئیدانەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانییان کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنێکی خێرایان بۆ دۆخی ١٠٠ ڕۆژەی تەمەنی حکومەت کردووە و هاوکات دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، پرسی سنووردارکردنی چەک داواکارییەکی نیشتمانییە و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ڕێگەچارەی گونجاون بۆ بڕیاردان لەسەری.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی مانەوەی سەرۆکی دەزگای پاراستنی پارتییان کرد.













گەلەری