PM:03:07:18/08/2026
980 جار خوێندراوەتەوە
سوپای پاسداران دەڵێت، به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه‌ك دەداتەوە كه بکرێتە سەر ئێران و راشیگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ به‌رگریكردن له وڵات و سه‌ربه‌خۆیی و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانیان به سوود وه‌رگرتن لە ئۆپه‌راسیۆنی هێرشبه‌ری به‌هێز.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، سوپای پاسدارانی ئێران، له‌په‌یامێكدا به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیندانیانی ئێرانی ئازادكرا‌و له زیندانه‌كانی عێراق بۆ ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن، له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، بۆ ڕۆڵی خۆیان له پاراستنی قه‌ڵاكانی شۆڕش، جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌مه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باقی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران دێت.
ئه‌وه‌شیڕوونکردەوە، به هه‌مو هێز و ئاماده‌یی
خۆیانه‌وه كار بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی خاكی ئێران، سه‌ربه‌خۆیی وڵات، كه‌رامه‌ت و
به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌شێوازی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌ڵامی
هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌ده‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی ئێران به‌پێی ستراتیژێك
له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرترین ڕێگری و ئۆپه‌راسیۆنی هێرشبه‌ری به‌هێز مامه‌ڵه ده‌كه‌ن،
ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ هه‌موان كه ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه یان هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران.