سەردێڕ:

مەسعود پزیشکیان: چاکسازی لە ئیدارەدانی وڵاتدا کارێکی پێویستە

PM:02:35:18/08/2026

896 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند،"بە سیستمێکی ئیداری هێواش و عەقڵییەتی داخراو ناگه‌نه‌ ئامانج و چاکسازی لە سیستمی ئیداری و ئیدارەدانی وڵاتدا كارێكی پێویسته‌".


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی بڵاوکراوەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزا و خۆبەخشی بواری کشتوکاڵ کۆبووە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستای ئێران.

هەروەها باسی له‌وه‌ كرد، ئێران جگه لەو کێشانەی جەنگ دروستیکردوون، ڕووبەڕووی ناهاوسەنگیی جیاواز و زەحمەتییەکانی کەشوهەوا بووەتەوە، بەتایبەت کەمی سەرچاوەکانی ئاو، جەختیشی لەسه‌ر ئه‌وە کردەوە پێویستە سیاسەتەکانی بەرهەمهێنان و گەشەپێدان بە شێوازێک ئامادە و جێبەجێ بكرێن کە لەگەڵ ڕاستییەکانی ئێستادا بگونجێن.

وتیشی، بە سیستمێکی ئیداری هێواش وعەقڵییەتی داخراو ناگەینە ئامانجەکانمان،بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەیە هیچ ئەنجامێکی نابێت جگه لە بەفیڕۆدانی کات و سەرچاوەکان.

 


 













گەلەری