PM:02:25:18/08/2026
924 جار خوێندراوەتەوە
دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری ڕێکارەکانی ژمێریاریی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوەی وەزارەت بە مەبەستی بەرزکردنەوەی وردی و دروستیی زانیارییە داراییەکان و پتەوکردنی شەفافییەت لە کارگێڕیی دارایی دەوڵەتدا ئەنجام دراوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەش، بەشی یەکخستنی ئەژمێرەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری، تۆمارکردنی
ئەژمێرە کۆتاییەکانی بۆ ساڵانی ئاماژەپێکراو و تەرازووی پێداچوونەوەی بۆ مانگی
حوزەیران کۆتایی پێهێناوە.
هاوکات، ئەژمێری کۆتایی عێراق بۆ ساڵی دارایی
٢٠٢٢ بە تەواوی ئامادەکراوە و ڕەوانەی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی کراوە
بەمەبەستی وردبینی و پشکنین، ئەوەش لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ڕێکارە
ژمێریارییەکان و بەرزکردنەوەی کارایی دامەزراوەکانی حکومەت.