سەردێڕ:

لەبارەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەناردەکردنی گەنمی جووتیاران بڕیارێک درا

PM:01:55:18/08/2026

964 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو، بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی گەنمی جووتیاران هەناردەی دەرەوە دەکەن، بۆ ماوەی مانگێک.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی گەنمی جووتیاران هەناردە دەکەن بۆ دەرەوە و بڕیارەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێخۆشبوونەکە تەنیا ئەو بازرگان و کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە گەنمی جووتیارانی هەرێم هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن. جەختدەکەنەوە کە کە ئەم بڕیارە کاتییە و تەنیا بۆ ماوەی یەک مانگ لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.













گەلەری