سەردێڕ:

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم؛ سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد

PM:01:24:18/08/2026

1096 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆز و کونسوڵی بەریتانیا لە عێراق و هەرێم سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و هۆڵی ڤێیر، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەیاندا دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد. هاوکات، گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و جەختکرایەوە لە گرنگی پێکهێنانی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.













گەلەری