PM:01:18:18/08/2026
836 جار خوێندراوەتەوە
قەتەر سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و هەواڵگری لە پیرمام کرد و ڕایگەیاند، ئەمە پێشێلکردنی ڕوونی سەروەریی عێراق و هەرێمە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاویکردەوە، ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەن کە نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و هەواڵگرییان لە پیرمام کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی
زەقە بۆ سەر سەروەریی عێراق و هەرێم هەروەها، بەزاندنی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
ڕوونیکردەوە، پێویستە ناوچەکە لە لێکەوتەکانی هێرشە بێ پاساوەکان
دوور بخرێتەوە. داواشدەکات لە ڕێگەی بەردەوامبوون لە گفتوگۆ و ڕێکارە دیپلۆماسییەکان،
گرژییەکان کەم بکرێنەوە، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر
ئاستی ناوچەکە و جیهان.