سەردێڕ:

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی

AM:11:28:18/08/2026

1972 جار خوێندراوەتەوە

عەلی زەیدی و مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و زەیدی ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەکەن و ئەم هێرشانە قبوڵکراو نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەکەن و ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین.

لە بەرامبەردا، مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە و سوپاسی پەیوەندییەکەی عەلی زەیدیشی کرد.













گەلەری