AM:11:17:18/08/2026
1028 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، بە گشتیی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە و بایەکی لەسەرخۆی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی
نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی :
هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٠ پلەی سیلیزی
کەرکووک: ٤١ پلەی سیلیزی