سەردێڕ:

ڕۆژنامە عەرەبییەکان: نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەگێڕێت

AM:10:37:18/08/2026

632 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامە عەرەبیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، نێچیرڤان بارزانی لە سەرەتای مانگی ئازارەوە دەستیکردووە بە نێوەندگیری لەنێوان ئێران و ئەمریکادا، و بڕیارە قالیبافیش سبەینێ بێتە بەغدا.


سەرەڕای رەتكردنەوەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، کە تێیدا بوونی کەناڵی پەیوەندی نافەرمی لە نێوان خۆی و ئێراندا ئاشکرا کردبوو، چاوگە نزیکەکانینزیک لە نێچیرڤان بارزانی بە دوو رۆژنامەی عەرەبیان راگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانیلە سەرەتای مانگی ئازارەوە رۆڵی ناوبژیوانی لەنێوان ئێران و واشنتۆندا بینیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نێچیرڤان بارزان لە ماوەی جەنگەکەدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئێران و ئەمریکا کۆبووەتەوە و دوو جاریش لە بەغدا لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیش کۆبووەتەوە.

هاوکات ئاژانسی تەسنیمی ئێرانیش بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ محەمەد باقر قالیبافی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی بەغدا بکات. سەردانەکەش بە مەبەستی ئەمنی و ئاسایش، و ئابوری و وزە دەبێت.













گەلەری