سەردێڕ:

دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و قەرەباڵغیەکی زۆر لەبەردەم بانکەکان درووستبووە

AM:10:16:18/08/2026

828 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی بڵاوکردەوە و بەڵام لە بەیانییەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەردەم بانکەکان دروستبووە و خانەنشینان چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکانیان دەکەن.


هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەکەدا بڕیارە لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش بکرێت و لەلایەکی دیکەوە، ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە مووچە وەردەگرن، ئاماژە بەوە دەکەن تا ئێستا پارە نەخراوەتە سەر هەژمارەکانیان.

پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دوای ئەوە هات کە حکومەتی فیدراڵ بڕی ٨٣٠ ملیار و ٧٨٢ ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی هەرێم کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەغدا هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو بڕی ١٢٠ ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی بڕیوە، جگە لەوەش زیاتر لە ٣ ملیار و ٣٢٦ ملیۆن دیناری دیکەی نەناردووە کە تایبەت بووە بە پڕکردنەوەی شایستەی دارایی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.













گەلەری