AM:09:13:18/08/2026
1016 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو دەوروبەری کاتژمێر ١١:٥٧ لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەڕۆی پارێزگای سلێمانی، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا، بەهۆیەوە ٢٥ کەس برینداربوون و ٣٤ تەنکی سووتەمەنی و زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر بەنزین سووتا.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢٥ کەس بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە. جگە لە زیانە گیانییەکان، ٣٤ تەنکەری سووتەمەنی و نزیکەی ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار لیتر بەنزین لە ناو کۆگاکەدا بە تەواوی سووتاون.
هاوکات، تیمەکانی
بەرگری شارستانی دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر هەوڵدان توانینیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ
بکەن، تا ئێستاش هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە و زیانە داراییە تەواوەکانی
ڕانەگەیەندراوە.