وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دەڵێت، پرسی سنوورداركردنی چه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت بابه‌تێكی سه‌روه‌ری عێراقه و هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی بۆ نیه و هاوپه‌یمانانیش سه‌رقاڵن بۆ كۆتاییهێنان به‌ئه‌ركه‌كانیان له‌كۆتایی مانگی داهاتوو، سه‌باره‌ت به لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراقیش ده‌ڵێت، "هیچ بڕیارێك سەبارەت بەو بابەتە نه‌دراوه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، حه‌یده‌ر عه‌بودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پیلانێك بۆ به‌ئامانجگرتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری باسكرا له ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
"هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له پرۆسه‌ی خێراكردنی ڕێكاره‌كانیدایه له چوارچێوه‌ی
كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق له
كۆتایی مانگی ئەیلولی ئه‌مساڵ".
سه‌باره‌ت به
پرسی سنورداركردنی چه‌ك، حه‌یده‌ر عه‌بودی ئاشكرایكرد، "دۆسیه‌ی سنوورداركردنی
چه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت دۆسێیه‌كی عێراقیه و و هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیی تێدانیه،
حكومه‌تیش جدیه له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌م دۆسێیه و گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
"عێراق نزیك بوو له گۆشه‌گیری به‌هۆی پرسی سنورداركردنی چه‌ك، بڕیاره‌كانی
حكومه‌تیش به‌مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی عێراقییه‌كانه له كاردانه‌وه‌ی زیاتر، هه‌موو
پێكهاته‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبیش له چوارچێوه‌ی هه‌مان ڕێكخراودا داڕێژراون و ناویان
ده‌گۆڕدرێت".
سه‌باره‌ت به
پرسی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، "ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران بڕیاری لابردنی سفر له دراوی نه‌داوه، هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندیش هیچ بڕیارێكی
له‌وجۆره‌ی ده‌رنه‌كردووه، ئه‌و بابه‌ته پێویستی به یاسا هه‌یه له پەرلەمانی
عێراقەوە ".