PM:10:36:17/08/2026
1084 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئه‌مریكا دەڵێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی واژۆكراو له‌گه‌ڵ ئێران نادات، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی واده‌ی گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئەمریکا ڕایگەیاند، كه واشنتن "هه‌وڵ نادات یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران درێژبكاته‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی داهاتوو روون بكاته‌وه كه ئیداره‌كه‌ی به‌نیازه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی لێكتێگه‌یشتن بیگرێته‌به‌ر.
هاوکات ناوبراو
رایگه‌یاند، گه‌روی هورمز "كراوه‌یه" به‌ڕوی كه‌شتییه‌كاندا و هه‌فتانه
ملیۆنان به‌رمیل نه‌وتی تێدا تێده‌په‌ڕێت، خواستی خۆی بۆ ناساندنی گه‌روه‌كه به
"خاكی ئه‌مریكا" دوپاتكرده‌وه.
وتیشی،
"ئێمه له ڕێگه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریاییه‌وه گه‌روه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین و
بیرۆكه‌ی ناساندنی وه‌ك خاكی ئه‌مریكا به‌دڵه، ئێران ده‌توانێت هه‌ندێك مین له
هورمز بچێنێت، به‌ڵام گه‌مارۆكه كاریگه‌ره".
باسی له‌وه‌شكرد،
ئێران "له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، له دۆخێكی پشێویدایه و سوپاكه‌ی به
ته‌واوی تێكشكاوه، تاران خه‌ریكه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌نجام نادات كه من به
پێویستی ده‌زانم".