مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونی سەر بە بەشی پۆلیسی دوکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، کەسێکیان دەستگیرکرد کە پێنج فەرمانی گرتنی لەلایەن دادوەرە بۆ دەرکرابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پیرەمەگروون و بەپێی ماددەی (٤٥٦) لەیاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار (ز، س، ج) دەرکرا.
ئاماژە
بەوەشکراوە، دوای چاودێری و بەدواداچوونی ووردی هێزەکانی پۆلیس، توانرا شوێنی
تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونەوە
دەستگیربکرێت.
دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار
بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە، جگە لەدادگای
لێکۆڵینەوەی پیرەمەگروون، تۆمەتباری ناوبراو ئەم فەرمانی دەستگیرکردنانەی هەبووە؛
بنکەی پۆلیسی
تاسڵوجە بەپێی ماددەی ٤٥٦.
بنکەی پۆلیسی
چوارچرا بەپێی ماددەی ٤٤٣.
دادگای
لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی ماددەی ٤٥٦.
سەرۆکایەتی
دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان بەپێی ماددەی ٤٥٦.