PM:09:31:17/08/2026
872 جار خوێندراوەتەوە
هەر چوار سەرۆكایەتیەكەی عێراق كۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لە پرۆسەی چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان و بەرەوپێشبردنی توانای سەربازی هێزە فەرمییە عیراقییەكان، جەختیشیكرایەوە، لە یەكخستنەوەی هەوڵی سەرۆكایەتییەكان بۆ تەواوكردنی كابینە وزارییەكەی حكومەت لە زووترین كاتدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بە ئامادەبوونی نزار ئامێدی، سەرۆك كۆمار، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیران، فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، جەختكرایەوە لە پشتیوانیكردنی بەرنامەی وزاریی حكومەت بۆ باشتركردنی ژیانوگوزەرانی هاوڵاتییان و پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی دۆخی ئابووری وڵات و كەمبوونەوەی سەرچاوەی
داهاتی نەوتی بەهۆی داخستنی گەروی هورمز كرا، جەختیشكرایەوە لە فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی
داهات، بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی، دەستگیركردنی گەندەڵكاران
و گێڕانەوەی موڵك و ماڵی گشتی.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەشدا، جەختكرایەوە لە پرۆسەی چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان
و بەرەوپێشبردنی توانای سەربازی هێزە فەرمییە عیراقییەكان، جەختیشیكرایەوە، لە یەكخستنەوەی
هەوڵی سەرۆكایەتییەكان بۆ تەواوكردنی كابینە وزارییەكەی حكومەت لە زووترین كاتدا.
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق دووپاتیشیان کردەوە، لە گرنگی كۆتایهێنان بە
گرژییەكانی ناوچەكە و گرتنەبەری رێوشوێنی دیپلۆماسی بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان،
رەتیشیانكردەوە، خاكی عێراق ببێتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلایكردنەوەی ململانێكی ناوچەییەكان.