عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ فوئاد حسین، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی پێشهاتێکی گوماناوییە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێ بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عەباس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامداوە، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و هێرشه‌ی كه شوێنی نوسینگه‌ی مەسرور بارزانی له رێگه‌ی درۆنی حه‌دید ١١٠ـەوە كراوەته ئامانج.
جه‌ختیكردووەته‌وه، هێرشه‌كانی پێشووتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه به پاساوی بوونی پارت یاخود گروپی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامدران، به‌ڵام دوایین هێرش راسته‌وخۆ نوسینگه‌ی مەسرور بارزانی، كرده ئامانج و ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره كه ده‌توانێت گرژی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه زیاتر بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌م به‌ئامانجگرتنه‌کەی سه‌ركۆنه كرد و داوای روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێرانی كرد سه‌باره‌ت به‌و هێرشه و رایگه‌یاند، "ئه‌مجۆره كارانه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار كه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌بێت”.
لایخۆشییه‌وه، عه‌باس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سه‌رسوڕمانی خۆی له روودانی هێرشێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ربڕی و روونیكرده‌وه كه هیچ زانیارییه‌كی نییه ئاماژه به‌وه بكات كه هێرشه‌كان له خاكی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرابن، جه‌ختیشیكرده‌وه، هیچ پاساوێك بۆ ئه‌و جۆره كارانه نییه، به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنی و پته‌وه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئێران و هەرێم، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه.