وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی حەوتی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، سبەی مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە و تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، خشتەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی ئاب کۆتایی دێت.
بەپێی خشتەکە، سبەی
سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦:
مووچەی خانەنشینی
شارستانی و پێشمەرگە و زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان
و ئەنفالکراوان، پەروەردە و تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە
١٩ـی ئابی ٢٠٢٦:
مووچەی وەزارەتەکانی
خانەنشینی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی
وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە، دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوادانکردنەوە
و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد و ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان،
بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی
ئاو، شارەوانی و گەشت و گوزار، کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و
ئەوقاف و کاروباری ئایینی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و سەرۆکایەتی
پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم دابەشدەکرێت.
رۆژی پێنجشەممە
٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦:
مووچەی وەزارەتەکانی
و پێشمەرگە (دیوان، لیواکان) و دەڤەری یەک و دەڤەری دوو، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان،
ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، دابەش دەکرێت.