PM:08:25:17/08/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
عەلی زەیدی بڕیاریدا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی پێكبهێنرێت و داواشیكرد به زووترین كات ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌ندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، عه‌لی فالح زه‌یدی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فەرمانی کرد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت بۆ ئاشكراكردنی سه‌رچاوه و پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و هێرشه‌ی كه نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی و شوێنی نیشته‌جێبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌رێمی له هه‌ولێر كرده ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە كه به زووترین كات ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌ندرێت، و بارودۆخه‌كانی ده‌وروبه‌ری هێرشه‌كه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن ئاشكرا بكرێن.