PM:04:29:17/08/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری، ڕۆژی ١٨ـی ئەم مانگە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ڕزگاری سێ کەڵەشێری دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کردوو و بڵاویکردەوە، لە ڕێکەوتی ١٨ـی ئاب و بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری، سێ کەڵەشێر کە پێشتر دەستیان بەسەردا گیراوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەپێی یاسا بەرکارەکان، فرۆشتنی سێ کەڵەشێرەکە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان
لە ڕزگاری بەڕێوەدەچێت و دەدرێنە بەرزترین پێشنیازکاری نرخ.
باسی لەوەشکرد،هەر کەسێک خوازیاری کڕینی کەڵەشێرەکانە، دەتوانێت سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە ڕزگاری بکات. پرۆسەی فرۆشتنەکە بەپێی یاسا و
ڕێنماییە بەرکارەکان بەڕێوەدەچێت و کەڵەشێرەکان بەو کەسە دەفۆشرێن کە بەرزترین نرخ
پێشنیاز دەکات.