سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: داوا لە عێراق دەکەین سەقامگیری و ئاسایشی وڵات بپارێزێت

PM:02:23:17/08/2026

716 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کراوەتەسەر نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن، و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کراوەتەسەر نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن، و ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوەن و پەرەسەندنی مەترسيدارن".

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.

باسی لەوەکرد، پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.













گەلەری