PM:02:04:17/08/2026
764 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بە ئامانجگرتنی نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەین و هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر روون و راشکاوانە و ئاشتیخوازانە بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر روون و راشکاوانە و ئاشتیخوازانە بووە. هەربۆیە
ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و ڕۆڵی ئاشتیخوازانەی هەرێمی
کوردستان، بەڵکو پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە.