سەردێڕ:

پارتی: هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات و دەبێت بەغدا ڕێگریی لێبکات

PM:01:49:17/08/2026

840 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی و بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنە دەکەن و هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن ڕێگری بکات لەم پێشێلکارییانە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سیاسیی پارتی بڵاویکردەوە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردوو دەکەن کە نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کردبووە ئامانج و جەختیکردەوە، ئەم هێرشانە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن و ئەرکی حکومەتی عێراقە ڕێگری لە دەستدرێژییەکان بگرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە و نییە لە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە، و کردەوەی لەو شێوەیە زیان بە پەیوەندییەکان دەگەیەنێت و بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

هاوکات، داوا لە حکومەتی عێراق کرد بە جددی بێتە دەنگ، لە زووترین کاتدا بە ڕێگەی گونجاو بەرەنگاری ئەم دەستدرێژییانە بێتەوە و ڕێگری لە پێشێلکردنی ئاسایشی هەرێم و عێراق بگرێت.













گەلەری