سەردێڕ:

کۆمەڵی دادگەری: ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەرێم دەکەین و جەختدەکەینەوە لە پاراستنی بێلایەنی کورد

PM:12:44:17/08/2026

764 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و دەڵێت، جەختدەکەنەوە لە پاراستنی بێلایەنی کورد لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە دەکرێنە سەر دامەزراوەکانی هەرێم و پێویستە هەڵوێستی بێلایەنی و هاوسەنگیی کورد لە بەرامبەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا بپارێزرێت.

وتیشی، پێویستە هەرێمی کوردستان نەبێتە بەشێک لە ململانێکان و داوا دەکەن بێلایەنی و هاوسەنگیی کورد بپارێزن لە بەرامبەر شەڕ و ململانێکانی ناوچەکەدا.













گەلەری