سەردێڕ:

دەستەی مافی مرۆڤ: هێرشە درۆنییکەی سەر پیرمام پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە

PM:12:33:17/08/2026

792 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر پیرمام دەکەن و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دیوی سنوورەکانی ئێرانەوە کرایە سەر قەزای پیرمام و نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کردە ئامانج.

دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی زەق و مەترسیداری سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

باسی لەوەشکرد، ئەم جۆرە کردەوانە بە تەواوی پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و سەرجەم پێوەر و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە، هەروەها مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە درووست دەکات.













گەلەری