PM:12:20:17/08/2026
588 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەلایەن ئەمریکاوە تا ئێستا هیچ دانووستانێک دەستی پێنەکردووە، و تەنها پاکستان و قەتەر وەک نێوەندگیر کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئەمریکاوە دانووستان وەستاوە و سیاسەتی گوشارەکانی ئەمریکاش کاریگەریی لەسەریان نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پێشێلکردنی یاداشتنامەی
لێکتێگەیشتن لەلایەن ئەمریکاوە تا ئێستا هیچ دانووستانێک لە نێوانیاندا دەستی
پێنەکردووە و ئەو وادەیەی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا دیاری کرابوو، بۆ
دانووستان بوو سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکان و پرسی ئەتۆمی.
باسی لەوەشکرد،
وڵاتەکەی ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەگرێت، بەڵام ئەمریکا
پێداگری لەسەر بەکارهێنانی ئەو ڕێگایانە دەکات کە لە ڕابردوودا سەلمێنراوە
کاریگەرییان نییە، بەتایبەت سیاسەتی زۆرترین فشار و سەپاندنی سزاکان.