AM:11:45:17/08/2026
700 جار خوێندراوەتەوە
مەسرور بارزانی دەڵێت، هێرشی درۆنیی بۆ سەر نووسینگەی تایبەتی خۆی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لەلایەن ئێرانەوە، هەنگاوێکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وسەرکۆنەی دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئۆفیسی تایبەتی خۆی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە هێرشێکی درۆنیی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج.
وتیشی، ئەم
هێرشە هەنگاوێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی
هەرێمی کوردستان و سەرکۆنەی دەکەن. جەختیشی کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە هەرگیز
ناتوانن بیانوەستێنن لە بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و پاراستنی هاوڵاتییان.