AM:11:22:17/08/2026
804 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید وێنەیەکی خۆی لە دیدارێکی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردەوەتەوە و دەڵێت، چاوەڕوان بن هەموویمان دەوێت، بۆ کوردستان، بۆ خەڵک، بۆ خۆشگوزەرانی، نەک بۆ یەک کەس و یەک بنەماڵە.
بەپێی زانیارییەکان، لە دیدارەکەدا شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی باسی پرسی پێکهێنانی حکومەت و دەربازکردنی هەرێم لەم دۆخە و دروستکردنی حکومەتێکیان کردووە کە خزمەتی خەڵک بکات.
هەروەها باسی ئەوەشیان کرد کە حکومەتی داهاتوو دەبێت
بارگرانی سەرشانی خەڵک لاببات وکێشەی باج و بەنزین و کارەبا چارەسەربکات هەردوو سەرۆکی
یەکێتی ونەوەی نوێ لە دیدارەکەدا جەختیانکرەوە، چارەسەری بنەڕەتی پێکهێنانی حکومەتێکە
کە نوێنەرایتی هەموو خەڵک بکات.