سەردێڕ:

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

AM:11:13:17/08/2026

448 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژەیان بەوەشکرد، کەشی سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:٤١ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:٤١ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤٠ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٩ پلەی سیلیزی

ئاکرێ:  ٣٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٣١ پلەی سیلیزی













گەلەری