سەردێڕ:

سەرۆکی دەستەی گومرگ: لە مانگی ١٠ سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازەکانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت

AM:10:30:17/08/2026

512 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم دەستپێدەکات و بەپێی نەخشەڕێگەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ لە سەرجەم دەروازەکاندا جێبەجێ دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، سامر قاسم داود، سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق وتی، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی، ئامادەکاری کراوە بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بڕیارە ڕێکارە کردارییەکانی لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە دەستپێبکەن.

وتیشی، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا نەخشەڕێگەیەک بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکان و داخستنی دەروازە نافەرمییەکان پەسەند دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگەڕخستنی ئەم سیستمە لە هەرێمی کوردستان، بەلایەنی کەمەوە ٥٠٪ی داهاتی دەروازەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە و داهاتە گومرگیییەکان بۆ هەرێم و حکومەتی فیدراڵیش بەهێزتر دەکات.

عێراق لە مانگی ١٠دا سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازەکانی هەرێم دەستپێدەکات و جێبەجێکردنی سیستەمەکە ٥٠٪ی داهاتەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە و دەروازە نافەرمییەکانیش دادەخرێن.













گەلەری