ماست دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان، شارەزایانی بواری خۆراک پێشنیار دەکەن کە بخرێتە ناو سیستمی خۆراکی ڕۆژانەوە، چونکە بڕێکی زۆر پڕۆتین و کالیسیۆم و بەکتریای سوودبەخشی تێدایە کە بە "پرۆبایۆتیک" ناسراوە و تەندرووستی کۆئەندامی هەرس باشتر دەکەن.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "Prevention" ، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی ماست بەشێوەیەکی ڕۆژانە ڕەنگە چەندین سوودی تەندرووستی هەبێت.
چەند سوودێکی تەندرووستی ماست:
١. باشترکردنی
تەندروستی کۆئەندامی هەرس.
٢.
کۆنترۆڵکردنی کێش.
٣. پاراستنی
چڕی ئێسک و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە ئێسکە نەرمە.
٤. باشترکردنی
سیستمی بەرگری جەستە.
٥. مەترسی
تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.