سەردێڕ:

لەبارەی بەنزینە ٧٥٠ دینارییەکە هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

PM:10:49:16/08/2026

1272 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، دابەشکردن و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان پەیوەندی بە ئەوانەوە نەماوە و چیتر لیستی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بڵاوناکەنەوە. پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد کە کە فرۆشتنی بەنزینە ٧٥٠ دینارییەکە ڕادەستی دوو کۆمپانیای پارتی کراوە و ئەوان سەرپەرشیی فرۆشتنی دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئیتر لیستی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بڵاوناکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردن و چاودێری کردنی بەنزینخانەکان پەیوەندی بە لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە نەماوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، کە فرۆشتنی بەنزینە ٧٥٠ دینارییەکە لە سامانە سروشتییەکانەوە ڕادەستی دوو کۆمپانیای پارتی کراوە و ئەوان سەرپەرشیی فرۆشتنی دەکەن.













گەلەری