PM:09:58:16/08/2026
880 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئاشكراكردنی زیاتر له ٣٨٠ هه‌زار خێزانی راگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پاره‌ی هاوكاری مانگانه وه‌رده‌گرن و ده‌شڵێت، "١٤٠ ملیار دینار له‌و خێزانانه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، عه‌بدولڕه‌حمان مه‌نسوڕی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "پرۆسه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ناوی سودمه‌نده‌كان به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی نوێش به‌رده‌وام ده‌ركه‌وتوه كه شایسته نه‌بوون و مانگانه پاره‌ی هاوكاریان وه‌رگرتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
"ژماره‌ی حاڵه‌ته ئاشكراكراوه‌كان كه به‌شێوه‌ی نایاسایی پاره‌یان وه‌رگرتوه
تا ٤ـی ئابی ٢٠٢٦، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٣٨٠ هه‌زار خێزان".
ڕوونیشیكرده‌وه،
"كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و تۆماركراوه له چوارچێوه‌ی
ڕێكاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌دا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی ٢٤٠ ملیار دینار، دابه‌شكراوه له‌نێوان
نزیكه‌ی ١٤٠ ملیار دیناری وه‌رگیراو به پاره بۆ سودی سندوقی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی،
له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ١٨٠ ملیار دینار به قیست و له داتابه‌یسه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه تۆماركراوه،
كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆده‌كرێنه‌وه له ماوه‌یه‌كدا ڕه‌نگه بگاته ١٠ ساڵ".
ده‌شڵێت،
"ئه‌و ١٨٠ ملیار دیناره به‌و مانایه نییه كه تا ئێستا به كاش به ته‌واوی
وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بووه‌ته قه‌رزێك كه بڕیاره وه‌ربگیرێته‌وه، گه‌ره‌نتی
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ش به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت، له‌ڕێگه‌ی
ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمی و پاره‌دانی راسته‌وخۆ یان قیست له‌گه‌ڵ دابینكردنی كه‌فیلێك
كه فه‌رمانبه‌ره دابینكراوه له ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر،
كه ڕه‌نگه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مووچه، پاره، یان سه‌روه‌ت و سامانه‌كه بگرێته‌وه
تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كه ده‌درێته‌وه".