سەردێڕ:

وەزیری دارایی: داخستنی گەرووی هورمز کاریگەری راستەوخۆی لەسەر عێراق هەبووە

PM:07:30:16/08/2026

808 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، داخرانی گەرووی هورمز کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی عێراق دروستکردووە و دەشڵێت، کاردەکەن بۆ تێپەڕاندی دۆخی ئێستا و بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەمانی جوڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا، کێشە بۆ هەناردەی نەوت دروست بووە و راستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر ئابووری عیراق.

وەزیری دارایی عێراق، جەختیشیکردووەتەوە وەزارەتەکەی سوورە لەسەر تێپەڕاندنی ئەم رەوشە لەڕێگەی بەهێزکردنی داهاتە ناونه‌وتییەکان، پەرەپێدانی ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی دارایی و بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی.













گەلەری