سەردێڕ:

زەیدی بڕیارێکی نوێی لەبارەی باج و رسوماتی سەر حەواڵەی دەرەکی دەرکرد

PM:06:50:16/08/2026

908 جار خوێندراوەتەوە

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، لە پێناو پاراستنی سامانی گشتی، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، پێشوەختە باج و ڕسووماتی گومرکی لە حەواڵە دەرەکییەکان ببڕدرێت.


بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، لەلایەن حەمید غەزی، ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە باج و ڕسووماتی حەواڵە دەرەکییەکان دەرکردووە.

بەپێی نوسراوەکە، حکومەت بڕیاریداوە لەپێناو پاراستنی سامانی گشتی و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی و بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەمیانەی کۆبوونەوەی ئاسایی سێزدەیەمی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیادراوە بە بڕینی پێشوەختەی بڕی باج و ڕسووماتی گومرکی، شایستە لەسەر حەواڵە داراییە دەرەکییەکان و تۆمارکردنیان وەک ئەمانەت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە ١ـی ئەیلولەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم ڕێنماییە بە وردی جێبەجێ بکەن.













گەلەری